مەودا میدیا-
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر، هەریەك لە مەزڵوم مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد پێشنیازێكی حكومەتی سوریایان بۆ وەرگرتنی چەند پۆستێكی باڵای حكومەتەكە رەتكردەوە.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری سووریا داوای كردووە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ببێتە یەكێك لە جێگرەكانی و ئیلهام ئەحمەدیش ببێتە راوێژكاری وەزیری دەرەوەی سوریا، بەڵام سەركردایەتی هەسەدە ئەوەیان رەتكردووەتەوە”.
باسی لەوەشكردووە” هۆكاری رەتكردنەوەی ئەو پۆستانە لەلایەن هەسەدەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە نایانەوێت ببنە بەشێك لە حكومەتێك كە كارتۆنی بن و هیچ دەسەڵاتێكی بڕیاردانیان نەبێت”.
ماڵپەڕەكە دەشڵێت” كوردەكان وا بیر دەكەنەوە كە ئەگەر بەشداری لەو پۆستە گرنگانەدا بكەن، ئەوا هەر شكستێك و نەنگییەكی حكومەتەكەی شەرع بەشێكی دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان لە كاتێكدا كە ناتوانن بڕیار بدەن و رێگا لە هەندێك لە پێشهاتەكان بگرن كە بە دڵی كورد نییە”.
ئ پ