مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی پاکستان ئاشکرایکرد وڵاتەکەی هەوڵەکانی بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا چڕکردووەتەوە.
محەمەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان رایگەیاند “پرسی لوبنان و راگەیاندنی ئاگربەست لەو وڵاتە، گەورەترین خاڵی ناکۆکی نێوان ئەمەریکا و ئێرانە و رێگرە لە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا وەک مەرج داوایکردووە ئێران پاڵپشتییەکان بۆ گرووپە چەکدارەکان بەتایبەت حزبوڵڵا و حەماس رابگرێت و یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی رادەستی واشنتۆن بکات”.
ب ح