مهودا میدیا-
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بڕیاریدا به دابینكردنى غازى شل بۆ چێشتخانهو دوكانهكانى خواردهمهنى.
حسێن تالیب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان رایگهیاند “بڕیارمان داوە بە تەرخانکردنی 10 بوتڵی غازی چێشتلێنان بۆ هەر فرۆشیارێکی گەڕۆك (بریكار) بۆ هەر وەجبەیەكی دابەشكردنی غاز”.
ئاماژە بەوەشکراوە “ئەم بوتڵانە بۆ ئەوە دەبێت راستەوخۆ بە هاووڵاتییان یان خاوەن چێشتخانەکان بفرۆشرێن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە کارتی سووتەمەنی هەبێت و بەم شێوەیە کۆمپانیاکە رۆژانە 20 هەزار بوتڵ بۆ خاوەن چێشتخانەکان دابین دەکات”.
هۆشداریشیدا لەوەی ئەوانەی سەرپێچی دەکەن یان پابەند نابن، رووبەڕووی رێوشوێنی یاسایی رێگریی دەبنەوە بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوان هەردوو لایەن واژۆکراوە.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، کە لە چەند هەفتەی رابردوودا خواست لەسەر غازی ماڵان زیادی کردووە و چەندین سکاڵا لەلایەن خاوەن چێشتخانەکانەوە سەبارەت بە دابینکردنی سنووردار و بەرزبوونەوەی نرخەکان لە هەندێک ناوچەدا.
ع