مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد هۆکاری وشکەساڵی و کەمی بارانبارین لە ساڵانی رابردوودا لە عیراق ئەمەریکا بووە.
عەبدوڵڵا حامد خەیگانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “ئەمەریکا لە رێگەی تورکیا و وڵاتانی ترەوە هەورەکانی لە ئاسمانی عیراق دزیوە و بەڵام لەمساڵدا ئەمەریکا سەرقاڵی جەنگە، بارانێکی زۆر باریوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ساڵانی رابردوو تورکیا و ئێران ناڕەزاییان دژی ئەمەریکا دەربڕیوە کە لە رێگەی فڕۆکەوە هەوری سەر ئاسمانەکانیان دەدزێت یان پارچە پارچەی دەکات، بەوهۆیەوە کەمی بارانبارین و وشکەساڵی دروستبووە”.
ب ح