بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: هێرشه‌كانى سه‌ر لوبنان دژى بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە خەلیل عەبدوڵا، باڵیۆزی لوبنان لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا دۆخی ناوچەکە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و هەردوولا پەرۆشبوون بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی گرژییەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

سەرۆک بافڵ، سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە لە رابردوودا کراونەتە سەر لوبنان و وتی “هەر هەوڵێکی لەوجۆرە دژە بە بنەماکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییه‌”.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەرخستنی هەوڵەکان بۆ بەردەوامی لێکتێگەیشتنەکان و ئاگربەستی هەمیشەیی لە لوبنان کرایەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان