مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، له نوێترین په‌یامیدا له باره‌ى دانوستانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران و هه‌ر ئه‌گرێك و پێشهاتێك وتى “من و سوپاى ئه‌مه‌ریكا ئامادەین بۆ جوڵەی سەربازیی دژی ئێران، کۆگاکانی چەک و تەقەمەنییان بەتەواوی پڕکراونەتەوە”.
وتیشى “رێگە نادەین سەرەتا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دواتر ئەوروپا و ئەمه‌ریکا وێران بکرێن، چەک و جبەخانەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و نامەوێت ئاگربەست درێژبکرێتەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بەمزووانە لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران دەست بە دانوستان دەکەین، سوپاسگوزار دەبم ئەگەر سەرکردەکانی ئێران ژنە زیندانییەکان ئازاد بکەن، ئازادکردنی ژنان دەبێتە سەرەتایەکی نایاب بۆ دانوستانەکانمان لەگەڵ تاران”.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئیسلام ئابادى پاكستان ده‌ست به دانوستان بكه‌نه‌وه.
ع