سووده‌كانى خواردنى لۆبیا

مه‌ودا میدیا-

سوده‌كانی لۆبیای سروشتی واته‌ بێ ده‌ستكاریكردن پێكهاته‌ی خۆراكی و كیمیایی لۆبیا:

لۆبیا پێكهاتوه‌ له‌، ئاو، ڤیتامینه‌كانی گروپی B و ڤیتامینه‌كانی A ، PP ، E ، C و ئاسن و فسفۆڕ وكالیسیۆم و شه‌كرو چه‌وریی و پڕۆتین و ماده‌ شه‌كریه‌كان و ئه‌سیدیه‌كانی تێدایه‌.

لۆبیا بۆ هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئاستی شه‌كری ناو میزی- ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری شه‌كره‌بوون زۆر كاریگه‌ره‌.

  • خواردنی لۆبیای كوڵاو چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشی گورچیله‌و میزڵدان و له‌ناوبردنی به‌ردی گورچیله‌و ئاوسانی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ژنی دوگیان ناهێلێت.
  • لۆبیا رێگره‌ له‌خه‌ست بوونه‌وه‌ی خوێن.
  • لۆبیا دوژمنی میكڕۆبه‌ زیانبه‌خشه‌كانه‌، چونكه‌ له‌هه‌موو سه‌وه‌كانی تر زیاتر مادده‌ی شه‌كری تیایه‌و وزه‌ به‌خشێكی باشی جه‌سته‌یه‌.
  • لۆبیا شیری ئافره‌ت زیاد ده‌كات

& لۆبیا مه‌نی پیاو زیاد ده‌كات.

  • لۆبیا له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕێكی زۆری توخمه‌ كانزاكان و ڤیتامینه‌ جۆراوجۆره‌كانی به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات و له‌به‌رانبه‌ر هێرشی نه‌خۆشیه‌كان چالاكی

له‌شی مرۆڤ زیاد ده‌كات.

  • لۆبیا قه‌ره‌بووی نه‌خواردی گۆشتیش ده‌كاته‌وه‌.
  • لۆبیا خۆراكی هه‌رچوار وه‌رزی ساڵه‌ به‌ته‌ڕی و به‌وشكی ده‌خورێ، به‌هارو هاوین به‌تڕی، پایزو زستان به‌وشكی.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان