ترەمپ: سوپاسی سەركردەکانی ئێران دەكەم

مەودا میدیا-

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشکرایکرد ئه‌و هه‌شت خۆپیشانده‌ره‌ی بڕیاربو له‌ ئێران له‌سێداره‌ بدرێن، زیندوو ده‌مێننه‌وەوچواریان دەستبەجێ‌ ئازاد دەكرێن و چواریشیان یەك مانگ زیندانی دەكرێن.

دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند “زۆر سوپاسگوزاری ئێران و سه‌ركرده‌كانییەتی کە رێزیان له‌ داواكارییه‌كه‌ی گرتووە بۆ راگرتنی سزای لەسێدارەدانی هەشت ژن کە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکرابوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لە کۆی ئەو هەشت ژنە خۆپیشاندەرە ئێرانییە دەستبەجێ چواریان ئازاد دەکرێن و ئەوانی تر سزای یەک مانگ زیندانیان بەسەردا دەسەپێنرێت”.

ب ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان