پاكستان هه‌وڵى دانوستانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌ده‌ین
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ناوخۆى پاكستان رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى دانوستانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
موحسین رەزا نەقهوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان رایگه‌یاند “وڵاتەکەمان پێشبینیی دەكات بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران بێتە ئاراوە، بەردەوامین له هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان”.
بە گوێرەی میدیاكانی پاكستان “نەقەوی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ ناتالی بەیکەر باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە ئیسلام ئاباد، بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپى سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست هەنگاوێکی بە گرنگ ناوبردووە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەو کردنەوەی دەرگای چارەسەری سیاسی”.
باسى له‌وه‌شكرد “ده‌خوازین واشنتۆن و تاران دەرفەتێکی ڕاستەقینە بڕەخسێنن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسیی و ئاشتیانە”.
ع