وادەی تاقیکردنەوەکان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەبارەت بە هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن و دیاریکردنی وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ و خولی دووەم.گشتاندنێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان کرد.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند “پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پابەندی ئەم خشتە هەموارکراوە بن و ئامادەکاریی پێویست بۆ تاقیکردنەوەکان بکەن”.

یەکەم: قۆناغی بنەڕەتی (بازنەی یەکەم)
هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم (پۆلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمی بنەڕەتی) لە رێکەوتی 2026/5/3 دەستپێدەکات و تاوەکو 2026/5/6 بەردەوام دەبێت.

دووەم: پۆلە ناکۆتاکان
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزەی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی 2026/5/10 دەستپێدەکەن و لە 2026/5/20 کۆتاییان دێت.

سێیەم: خوێندنی پیشەیی
تاقیکردنەوەی کرداریی قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە نێوان ڕێکەوتی 2026/5/5 بۆ 2026/5/7 ئەنجام دەدرێت.

چوارەم: تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم

تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، لە رێکەوتی 2026/6/15 دەستپێدەکەن و تاوەکو 2026/7/1 بەردەوام دەبن.

پێنجەم: پەیمانگەکان (سەر بە وەزارەتی پەروەردە)

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ (خولی یەکەم): لە 2026/5/9 تاوەکو 2026/6/20.

تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم: لە 2026/6/14 تاوەکو 2026/6/30.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان