مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بۆ چارەسەری کەمی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی، ئاسانکاریی بۆ هاوردەکردنی سووتەمەنی دەکەن.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم رایگەیاند”بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین و كۆنترۆڵكردنی نرخەكەی، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لە نووسراوێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، رێگەی بە هاوردەکردنی بەنزین داوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە لە بازگەکان هەموو کاتێک بە بەردەوامی ئاسانکاریی بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەنزین بە پێی کوالێتی سامانە سرووشتییەكان بۆ ناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هاوردە بکەن و خواستی بازاڕ وەک پێوست دابین بکرێت”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرەڕای پێدانی هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن بەغداوە بە پاڵاوگەکانی کار و لاناز، رۆژ بە رۆژ نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە و لە ئێستا نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بەرانبەر هەزار و 200 دینارە.
ب ح