مەودا میدیا-
هاوشێوەی رۆژێك پێش دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، باڵیۆزخانەی چین لە تاران بە راگەیەنراوێكی رەسمی داوای لە هەموو هاوڵاتییانی وڵاتەكەی كردووە بە زووترین كات وڵاتی ئێران جێبهێڵن.
لە راگەیەنراوەكەیدا باڵیۆزخانەی چین هۆشداری جدی داوە بەو هاوڵاتییانەی وڵاتەكەی كە لە ئێران دەمێننەوە بە تەواوی لە شوێنە هەستیارەكان وەك دامەزراوە حكومی و سەربازییەكان دوور بكەونەوە و ئەگەر پێیان كرا وڵاتەكە جێبهێڵن.
ئەو هۆشدارییەی چین بۆ هاوڵاتییەكانی ئاماژەیەكی جدییە بۆ زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەكان و ئەگەری پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەكان لە ناوچەكە و دووبارە دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، چونكە پێشتریش رۆژێك پێش هێرشكردنە سەر ئێران بە هەمان شێوە ئەو وڵاتە هۆشداری دایە هاوڵاتییەكانی بۆ جێهێشتنی وڵاتەكە.
ئ پ