لە كۆتاییدا نرخی زێڕ بەرزبووەوە

دوێنێ‌ هەینی لەسەرەتای كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 4,657 دۆلار، بەڵام لە كۆتایی رۆژدا و پێش داخستنی بازاڕەكان بەرزبووەوە بۆ 4,707 دۆلار و لەو نرخەدا مایەوە تا رۆژی دووشەممە.

مەودا میدیا-
بەهۆی دەنگۆكانی كۆبوونەوەی ئەمەریكا و ئێران و ئەگەرەكانی رێكەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە دوێنێ‌ هەینی لە كۆتایی رۆژدا و دواساتەكانی داخستنی بازاڕەكان نرخی زێڕ جارێكیتر بەرزبووەوە.

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند” ئەگەرەكانی رێكەوتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران یەكێكە لە هۆكارەكان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، چونكە بە رێكەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە و كردنەوەی گەرووی هورمز، نرخی نەوت و بەهای دۆلار دادەبەزێت و لە بەرامبەریشدا نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە”.

وتیشی” تا ئەو كاتەی دۆلار بەهێز بێت نرخی زێڕ وەك پێشتر بەرز نابیتەوە، بەڵام هەركات دۆلار ئەو هێزەی ئێستای لەدەستدا، ئەوا بازرگانان دڵنیایی زیاتریان لادرووست دەبێت و روو لە كڕینی زێڕ دەكەن، ئەو كات نرخەكەی بەرزدەبێتەوە”.

ئاماژگاری بازرگانانیشی كرد كە هەركات دڵنیابوون لە كردنەوەی گەرووی هورمز ئەو كات كاتی كڕینی زێڕە و دەتوانن بەپێی سەرمایەكانیان زێڕ بكڕن، بەڵام ئێستا ئاراستەی بازاڕ هێشتا بە تەواوی روون نییە”.
ئ پ
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان