مەودا میدیا-
سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی سودانی ئاشکرایکرد لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران.
خالید وەلید، سەرکردە لە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند “بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆببنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو لایەنانەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن دەزانن کە چوونە ناو پەرلەمان لەمکاتەدا لە بەرژەوەندییان نییە، چونکە ناتوانن بەپێی دەنگ و کورسییەکانیان پۆست وەربگرن”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ناوی هەریەک لە (نوری مالیکی،محەمەد شیاع سودانی،حەیدەر عەبادی،باسیم بەدری، عەدنان زورفی) لەسەر مێزی گفتوگۆکانی چوارچێوەی هەماهەنگییە و تاوەکو ئێستا هیچ کاندیدێک نەکشاوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە کوۆبوونەوەی سەرکردەکانی هاوپەیمانێتییەکەدا یەکێک لە کاندیدەکان هەڵبژێردرێت.
ب ح