ئایشەگوڵ دۆغان: پێشهاتی کاریگەر لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتی بەرەدەوامە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەنگاوەکان دوادەخرێن، مشتومڕی کۆتایهاتنی پرۆسەکە لە ئارادایە.

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند “بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان زۆر گرنگ بوو، هەمیشە جەختیان لە گرنگی گرتنەبەری هەنگاوە یاساییەکان کردووەتەوە، پێشهاتی کاریگەر لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت، پێویستە هەلەکان بقۆزنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامادەکاریی دەکەن بۆ بەستنی کۆنگرە و رەنگە لە مانگی ئەیلول یان تشرینی یەکەم ئەنجام بدرێت، هەرکاتێک کاتی بەستنی کۆنگرەکە دیاری کرا، ئەوا بۆ رای گشتیی بڵاوی دەکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان