کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “کەشى پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت”:

پارێزگای هەولێر:
ئاسمانی ساماڵە پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین و هەورە بروسکە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە بەرزەکان هەیە بەتایبەت لە سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری , لە ئێوارەدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.

پارێزگای سلێمانی :
ئاسمانی نیمچە هەورە لە دوای نیوەڕۆ هەور زیاد دەکات و ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری هەیە لەسەر ناوچەی جیا جیا بە شێوەی بارانی کورت خایەن و هەندێ کات بارانی مامناوەند دەبێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت ,کاریگەری ئەو کەشە بەهاریە هەندێ ناوچە دەگرێتەوە، ئەگەری هەیە چەند تاوە بارانێکی بەهاری ناوچەی جیاجیای ئیدارەی گەرمیانیش بگرێتەوە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ.

پارێزگای دهۆک :
ئاسمانی بە گشتیی لە ئێستادا لە سنووری ئەو پارێزگایە (کاتەکانی پێش نیوەڕۆ) نیمچە هەورە لە نیوەڕۆ هەندێ ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری باران بارین و هەورە بروسکە هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە سنوورییەکانی باکووری رۆژئاوا و بەشێک لە ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانی ئەو سنوورە کاریگەری ئەو کەشە بەهاریە تا کاتەکانی ئێوارە دەبێت.

پارێزگای هەڵەبجە: ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت, لەدوای نیوەڕۆ لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری باران بارین هەیە بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری کورت خایەن لەگەڵ هەورە بروسکە.

پارێزگای کەرکوک: ئاسمانی ساماڵ و پەڵە هەورە لە دوای نیوەڕۆ بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە کاتەکانی بەرەبەیان لەسەر بەشێک لەم ناوچانە (سنووری پارێزگای هەولێر، پیرمام، شەقڵاوە و هەریر پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ بەشێک لە ئیدارەی سۆران پاشان بۆ شارۆچکەی کۆیە و تەقتەق پاشان بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ,کاریگەری ئەو کەشە لە کاتەکانی درەنگی شەوی یەکشەممە بۆ کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی دوووشەممە بەردەوام دەبێت زۆربەی کات لە کاتی باران هەورە بروسکە دەبێت”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان