مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كۆبوونه‌وه بكات له باره‌ى دیاریكردنى كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه “ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، بڕیاربوو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كۆببێته‌وه بۆ دیاریكردن و كاندیدكردنى كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكیی جارێكى تر كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه”.
هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د شیاع سوادنى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كه خاوه‌نى زۆرترین كورسى په‌رله‌مانه، له‌گه‌ڵ نورى مالیكى، سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاسا ناكۆكیی له نێوانیان دروستبووه له باره‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران.
پێشتر باس له باسم به‌درى، كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌كرا، به‌ڵام تا ئێستا چوارچێوه‌كه هیچ كاندیدێكى به فه‌رمى یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه.
ع