بەدواداچوون بۆ گرفتەکانی مامۆستایانی خانەنشین دەکرێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە گرفتەکانی ئەو مامۆستایانەی خانەنشین بوون و تاوەکو ئێستا رێوشوێنە یاساییەکانی تایبەت بە وەرگرتنی مووچە و پاداشتەکانیان بۆ جێبەجێ نەکراوە لەگەڵ لقی سلێمانی- یەکێتیی مامۆستایانیی کوردستان کۆبووەوە.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند “پاداشتی مامۆستایانی خانەنشین لە تەمەنەکانی (1962- 1963-1964-1965) خەرجنەکراوەو لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پشتگوێخراون و غەدریانلێکراوە و داواکاریەکەیان دەگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار لە بەغدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەڵێندەدەن کە لەڕێی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە هەوڵەکانیان چربکەنەوە و پێداگریی تەواو بکەین بۆ وەرگرتنەوەی مافە رەواکانیان کە جیاوازیی زۆر کراوە لەنێوان خانەنشینانی هەرێم و عیراق لە پێدانی شایستە داراییەکانیان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان