پێدانی دۆلار بەنرخی فەرمی بە حاجیان دەستیپێکرد

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە دەتوانن لەمڕۆوە دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەربگرن.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بۆ هەر کەسێک بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی دابینکراوە کە هەر 100 دۆلار بەرانبەر بە 132 هەزار دینارە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر کەسێک دەچێت بۆ وەرگرتنی دۆلار، دەبێت پاسپۆرت و ڤیزەی حەجی پێبێت، لەو شوێنانەی دۆلارەکە پێدەدرێت کیوئاڕکۆدیان هەیە و زانیارییان لەبارەی هەموو ئەوانە بۆ نێردراوە کە مافیان هەیە دۆلارە وەربگرن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان