مەودا میدیا-
بەپێی سەرچاوە ئەمەریكییەكان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە پێشنیازێك ناڕازییە كە لەلایەن ئێرانەوە پێشكەش كراوە، چونكە ئەو پێشنیازە باسی لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران نەكردووە.
رۆژی دووشەممە ترەمپ پێشنیازێكی نوێی ئێرانی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران لەگەڵ یاریدەدەرە باڵاكانی ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێ كرد، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ململانێكان گەیشتووەتە بنبەست و دابینكردنی وزە لە ناوچەكەوە كەمبووەتەوە.
سەرچاوە ئێرانییەكانیش ئاشكرایان كردووە” تاران لە دوایین پێشنیازدا بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز هەوڵی كۆتاییهێنان بە شەڕ دەدات، دواخستنی گفتوگۆكانیشی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی تاران تا كۆتاییهاتنی شەڕ و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی پەیوەست بە كەشتیوانی لە كەنداو وەك پێشنیاز داوەتە ئەمەریكا”.
بە هۆیەشەوە ئەمڕۆش سێشەممە نرخی نەوت بەڕێژەی 1% بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەمەش زیادبوونی قازانجەكانی بەراورد بە خولەكەی پێشوو درێژكردەوە، ئەوەش لەكاتێكدا هەوڵەكان بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان ئەمەریكا و ئێران دواكەوتن، بەڵام بەردەوامی داخستنی گەرووی هورمزی رێگری دەكات لە گەیشتنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وڵاتانی جیهان.
ئ پ