ئەمڕۆ تاوەبارانی بەهێز و تەرزە دەبارێت

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی بواری كەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە28ی نیسان، لە بەشێك لە ناوچە جیا،جیاكانی هەرێم تاوەبارانی بەهێز دەبارێت و ئەگەری بارینی تەرزەش هەیە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” پێشبینی دەكەن لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە تا كاتژمێر 8ی ئەمشەو، هەندێك كات لە ناوچە جیا،جیاكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران ببارێت”.

وتیشی” بەپێی پێشبینییەكانیان، لەو ماوەیەدا تاوەباران دەبارێت و هەندێك كاتیش تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسكەی بەهێز و ئەگەرێكی زۆریش هەیە تەرزەی بەهێز ببارێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” بارانبارینەكە زیاتر لە ناوچەكانی سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، رۆژهەڵاتی كەركوك و باشووری ئیدارەی راپەڕین دەبێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان