هۆکاری داڕمانی بەهای تمەن ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

وتەبێژ و ئەنجومەنی بازاڕەکانی دراو لە سلێمانی ئاشکرایکرد لەمێژووی ئێران بەهای تمەن بەمشێوەیە بەهاکەی دانەبەزیوە و رووبەڕووی شۆکێکی لەمشێوە نەبووەتەوە، بەڵام ئەگەر رێککەوتن بکرێت یان دانووستانەکان لەنێوان ئەمەریکا و ئێران دەستپێبکاتەوە بەهای تمەن بەرزدەبێتەوە.

د>جەبار گۆران، وتەبێژ و ئەنجومەنی بازاڕەکانی دراو لە سلێمانی رایگەیاند “دابەزینی بەهای تمەن بەرانبەر دۆلاری ئەمەریک لە چەند رۆژی رابردووەوە بەردەوامە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە حەواڵە 18 ملیۆن تمەن و بەشێوەی نەقدیش 100 دۆلار بە 14 ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهای تمەن لە کاتی جەنگ بەرانبەر دۆلار جێگیربوو، بەهۆی راگرتن و وەستانی سیستمی بانکی و ئاڵوگۆڕی دراو لە ئێران، زیاتر خواست لەسەر تمەنی کاش هەبوو لەلایەن خەڵک و بازرگانەکانەوە کە بەهای 100 دۆلار بەرانبەر 11 ملیۆن بۆ 12 ملیۆن تمەن بوو”.

ئەوەشی خستەڕوو “دوای ئاگربەست و راگرتنی جەنگ لەناوخۆی ئێران خواست لەسەر دۆلار دروست بوو بە مەبەستی حەواڵەی دەرەوە و هاوردەکردنی کەلوپەل بەهای تمەنی دابەزاند بەڵام لە هەمووی کاریگەرتر بۆ هاڕەکردنی بەهای دراوەکە لێدوانەکانی ترەمپ و سەپاندنی گەمارۆ دەریاییەکان بوو لەلاینە ئەمەریکاوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان