بەهۆی پێشنیازێكی ئێران بۆ ئەمەریكا نرخی نەوت دابەزی

مەودا میدیا-
ئێران نوێترین پێشنیازی خۆی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ دەداتە ئەمەریكا و ئەوەش بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا پێش داخستنی بازاڕەكان.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنێت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی بۆ 108 دۆلار كە ئەویش تەنها بەهۆی پێشنیازێكی ئێرانەوە بووە بۆ ئەمەریكا.

بەپێی وتەی شارەزایانی ئابووری و بازاڕە داراییەكان، هۆكاری ئەو دابەزینەی كە لە نرخی نەوتدا روویدا بەهۆی ئەو پێشنیازەوە بووە كە ئێران لە رێگەی پاكستانەوە داویەتی بە ئەمەریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و ململانێكان.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوای پێشنیازەكانی ئێران و داخستنی بازاڕەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، ئەو پێشنیازانەی بەدڵ نییە كە ئێران لە رێگەی پاكستانەوە داوایكردووە”.

شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن” بەهۆی رەتكردنەوەی پێشنیازەكەی ئێران لەلایەن ترەمپەوە، پێشبینی دەكرێت رۆژی دووشەممە دوای كردنەوەی بازاڕەكان راستەوخۆ جارێكیتر نرخی نەوت بەرزببێتەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان