حاجییانی هەرێم بە فڕۆكە سەفەری ماڵی خودا دەكەن

مەودا میدیا-
بەپێی دواین بڕسیاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی حەوتی ئەم مانگەوە حاجییانی هەرێم لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمەوە بە قڕۆكە سەفەری ماڵی خودا دەكەن.

خالد محەممەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند” بەپێی دواین بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف، حاجییانی هەرێم لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانییەوە بە فڕۆكە سەفەری ماڵی خودا دەكەن”.

وتیشی” بۆ ئەمساڵ لە گەرمیان 299 كەس بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەفەری ماڵی خودا دەكەن كە لەو رێژەیە 162 كەسیان پیاون و 137 كەسیشیان ژنن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” لە رۆژی حەوتی ئەم مانگەوە سەفەری حاجییانی هەرێم دەستپێدەكات و یەكەم كاروان بۆ سعودیە بەڕێدەكەوێت و رۆژی 17ـی مانگیش دواین كاروان بەڕێدەكەوێت، حاجیانی گەرمیانیش رۆژی 13ـی مانگ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی-یەوە لە شاری سلێمانی سەفەر دەكەن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان