جیاوازیکردن لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم بەردەوامە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایکرد بەرێوبەرایەتییەکەیان لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بۆ كردنەوەی بەشی چاودێری چڕ لە شارەكە ، داوای دامەزراندنی 30 پەرستاری كردووە و نوسراوەكەیان بەوە وەڵامداونەتەوە کە دامەزراندن بە هەموو شێوازێك راگیراوە.

د.ئازاد مستەفا قادر، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند “وەزارەتی تەندروستی داواکارییەکەیانی رەتکردووتەوە بەڵام بە فەرمانێكی نهێنی بۆ دهۆك 23 پەرستار دامەزراوە، وەک خۆی شەرمەزارە بەرانبەر خوێنی شەهیدان و ئەو كێلانەی گۆرەكەیان كە ئەوان تەنها لە شاشەی تیڤیەكانەوە بینیویانە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خوای شەهیدانی هەڵەبجە و هەناسەی تووندی بەركەوتووانی چەکی کیمیایی بتانگرێت، بەم رق و كینەیەتان بەرانبەر شارەكەمان ئەوەندەی تر شكستخواردوو تر دێنە پێش چاومان”.

ئەمە لە کاتێکدایە، نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم کە بە واژۆی سامان حسێن بەرزنجی، وەزیری تەندروستی دەرچووە بڕیاردراوە بە دامەزراندنی (23) دەرچووی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ئەمەریکی بۆ ساڵی (2024-2025)، دامەزراندنیان لەسەر میلاکی نەخۆشخانەکانی شاری دهۆک.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان