بازاڕێکی ئاڵوگۆڕی دراوی ئەلیکترۆنی لە هەرێم داخرا

مەودا میدیا-

​وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە لەبەر رۆشنایی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عیراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، وە بەهۆی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان بپارێزێت، لەبەرئەوەی هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک (USDT) و بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عیراقی فیدڕاڵ مۆڵەتی فەرمیی نییە، بازاڕەکەیان داخستووە.

​وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “​بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان، هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەم بوارانەدا قەدەغەیە، بۆیە هەر کەس و گرووپێک لەژێرناوی کۆمپانیادا لەم بوارەدا کار بکات، شوێنەکەی دادەخرێت و رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “​داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان لەم جۆرە مامەڵانە دوور بکەونەوە، وە هەر کەسێک مافێکی لای ئەو لایەنانە هەیە کە پێشتر ئەم کارانەیان کردووە، با هەوڵی وەرگرتنەوەی بدات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان