ئەم هەفتەیەش چاوەڕێی هاتنی مووچە مەبن

مەودا میدیا-
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی داراییی هەرێم ئاشكرای كردووە، داهاتی نانەوتیی ئەم مانگەی هەرێم كە بڕەكەی 50 ملیار دینارە ئامادەیە و ئەگەر بەغدا رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی بدات راستەوخۆ رەوانەی دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئایار سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاندووە” داهاتی نانەوتی بۆ مانگی چوار بە تەواوی ئامادە كراوە و هەركات بەغدا بیەوێت ئەوان رەوانەی دەكەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” هەرێم چاوەڕێ دەكات هەریەك لە تەیف سامی، وەزیری دارایی و محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی بدەن لەسەر وەرگرتنی بڕە پارەكە و لە بەرامبەریشدا فەرمانی ناردنی مووچە بدەن، ئەوكات راستەوخۆ پارەكە دەنێردرێت”.

بەو پێیەش ئەگەر داهاتەكەی هەرێم لەمڕۆوە تا كۆتایی هەفتەش بنێردرێت، ئەوا ناردنی پارەی مووچە لەلایەن بەغدا و دابەشكردنی لەلایەن هەرێمەوە دەكەوێتە هەفتەی داهاتووە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان