مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى چوار مانگى رابردوو، داهاتى ده‌روازه سنورییه‌كانى عیراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى داهاتیان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردبوو.
عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند “له ماوه‌ی چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داهاتى ده‌روازه سنورییه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه و زیادیكردووه به‌راورد به ساڵى رابردوو”.
باسى له‌وه‌شكرد “داهاتی گومرگی له‌و چوار مانگه‌دا، زیاتر له ترلیۆن دینارێك بووه، ئه‌مه‌ش بڕێكى زۆر باشه بۆ داهاتى ناوخۆ و به‌هێزتركردنى داهاتى نانه‌وتیی عیراق”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كۆی داهاتی گومرگی بۆ ئه‌مساڵ له عیراق بگاته سێ ترلیۆن دینار”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا داهاتى نانه‌وتیی هه‌رێمى كوردستان دیار نییه چه‌نده، به‌ڵام سلێمانى رۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه و ساڵانه داهاتى نانه‌وتیی سنوره‌كه ئاشكرا ده‌كات له رێگاى سایتى شه‌فافیه‌ت.
ع