مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڕیاریداوه بۆ ئه‌مساڵ، 400 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش به‌راورد به به‌رهه‌م بڕێكى زۆر كه‌مه.
وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڕیاریداوه پشکی وەرگرتنی گەنمی هەرێم بۆ ئه‌مساڵ 400 هەزار ته‌ن بێت، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵى هه‌رێم ئه‌و بڕه ره‌تده‌كاته‌وه و داواى زیاتر ده‌كات.
ئیبراهیم سادق، جووتیارى شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ساڵی رابردوو وشکەساڵی بوو به‌ڵام 400 هەزار ته‌ن گه‌نم له هه‌رێم وه‌رگیرا، ئه‌مساڵ بارانى زۆر باش باریووه و پێشبینیی به‌رهه‌مێكى زۆر ده‌كرێت، به‌ڵام بڕه‌كه زیادنه‌كراوه”.
وتیشى “ئه‌و بڕه به‌راورد به به‌رهه‌مى گه‌نم زۆر كه‌مده‌بێت، جووتیاران ده‌بێت ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى ده‌یمێنێته‌وه له بازاڕ به نرخێكى كه‌متر بیفرۆشێت و به‌وه‌ش زیان ده‌كات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له لایه‌كى تره‌وه، بڕیاردراوه نرخى وه‌رگرتنى گه‌نم كه‌مبكرێته‌وه بۆ یه‌ك ته‌ن 700 هه‌زار دینار، ئه‌وه‌ش زیانێكى تره له جووتیاران”.
ع