مهودا میدیا-
ئهمڕۆ چوارشهممه، وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی كۆبوونهوهو رایگهیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە، راگەیاندنی ئاگربەستی تەواوەتی کارێکی بنەڕەتی و پێویستە.
وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین له كۆبوونهوهى لهگهڵ عهباس عیراقچى، وهزیرى دهرهوهى ئێران رایگهیاند “ناوچەکە لە وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوەدایە و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی راستەوخۆی نێوان لایەنەکان بە پێویست دەزانێت، هاوکات هێرشەکانی ئەمهریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران بە نایاسایی وەسف کرد”.
لای خۆیهوه، عەباس عیراقچى، وەزیری دەرەوەی ئێران وتى “ستایشی هەڵوێستی توندی چین دهكهین لە ئاست شەرمەزارکردنی هێرشەکانی ئەمهریکا و ئیسرائیل، چین دۆستێکی نزیکی ئێرانە و لەژێر سایەی بارودۆخی ئێستادا هەماهەنگییەکانی نێوانیان بەهێزتر دەبێت”.
باسى لهوهشكرد “ئەو شەڕەی بەسەریاندا سەپێندراوە دەستدرێژییەکی ئاشکرا و پێشێلکارییەکی رەهای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، وڵاتەکەی لە دانوستانەکاندا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە رەواکانی و تەنها رێککەوتنێکی دادپەروەر و گشتگیر قبوڵ دەکەن”.
ع