مەودا میدیا-
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر حەشارگەکانی داعش ئاشکرایکرد لەسنووری حەمری سێ ئەندامی کوشتووە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق رایگەیاند “بە فڕۆکەی جەنگی ئێف-16، دوو هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چیا حەمرین ئەنجامداوە و سێ ئەندامی داعشیان کوشتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە وردی چاودێری جموجۆڵی ئەندامانی داعش دەکەن و لە هێرشێکی تریشدا لە سنووری کەرکوک دوو حەشارگەی مانەوەی ئەندامانی داعش بۆردومان کراوە”.
ب ح