مه‌ودا میدیا-
نا دڵنیایی له ئه‌گه‌رى دانوستان و رێككه‌وتنى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، جارێكى تر نرخى نه‌وتى به‌رزكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو دابه‌زینى گه‌وره‌ى كرد.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت به 102 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش به 93 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی نەوت بەو رێژەیە لە كاتێكدایە كە هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران تا ئێستا دڵنیانین له‌وه‌ى دانوستان ده‌كرێت یان نا.
هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ى 48 كاتژمێرى بۆ ئێران دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مێزى گفتوگۆ.
ع