راوچییەکان تەقەیان لە پۆلیسی دارستان کرد

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە مەفرەزەیەکی بنکەی ناحیەی نەوجول سەربە بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی کفری دوای دەرچونیان بۆ سنورەکە بۆ چاودێریکردنی ژینگەی ناوچەکە رووبەڕووی چەند چەکدارێک بوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگەیاند “دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری نیسان پاترۆڵ کە سەرقاڵی راوکردن بوون دوای ئاگادارکردنەوەیان کە خۆیان بە دەستەوە بدەن رووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە تەقەیان لە ئۆتۆمبیلی مەفرەزەکە کردووە فیشەک بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە وە بە هاوبەشی یاریدەدەرێتی ئاسایشی بنکەی نەوجول توانراوە تۆمەتباران دەستگیر بکرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری لە ئێستادا تۆمەتباران بەندکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە کە پێشینەی راوکردنیان هەبووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان