تولای حاتیمۆغولاری: دەمانەوێت بانگەوازی ئاشتی فراوان بکەین

مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد خوازیارن بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک فراوان بکەن ئەوەش مەرجە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی ئاشتی.

تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەمپارتی رایگەیاند “ئاشتی و پێکەوەژیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستییەکی گرنگە، ئەوانەی بە جیاوازییەکانیانەوە دەزانن پێکەوە بژین، لە هەمووان باشتر دەزانن کە بانگەوازی ئاشتی بە مانای چی دێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەدان ساڵە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی شەڕەوە خوێنی لێ دەچۆڕێت، فەڵەستین، لوبنان، عیراق، ئێران، ئەفغانستان، کوردستان و تورکیا هەموویان بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە دەناڵێنن، هێزە ئیمپریالیستەکان بە دژایەتیکردنی گەل و باوەڕییەکان، درێژە بە سیاسەتە نوێیەکانی داگیرکارییان دەدەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەیانەوێت بانگەوازەکەی عەبدوڵڵاا ئۆجەلان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک فراوان بکەن، ئەوەش مەرجە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەهێزکردنی خوشک-برایەتیی نێوان گەلان، گرنگییەکی زۆر دەدەن بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، نەک تەنها بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان