مەودا میدیا-
بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی کۆببێتەوە کە سەرەتا دەنگ بەپەسەندکردنی (15 بۆ 16) وەزارەت دەدرێت بەشێکی تر لە وەزارەتەکان دەکەونە دوای جەژنی قوربان.
بەپێی زانیارییەکان، لە پشکی پارتی هەریەک لە (فوئاد حسێن، بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و رێبەر ئەحمەد، بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە و نەوزاد هادی،بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عیراق) کاندید کراون.
هەربەپێی زانیارییەکان، لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێ هەریەک لە (خالید شوانی، بۆ پۆستی وەزیری داد و سروە عەبدولواحید، بۆ پۆستی وەزیری ژینگەی عیراق) کاندید کراون.
دیاریکردنی ئەم کەسانە بۆ وەرگرتنی پۆستە وزارییەکان لە حکومەتی نوێی عیراق زانیاریی سەرەتایین و تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ لایەک ئەم هەواڵەی پشتراست نەکردووەتەوە و بە فەرمی رانەگەیەندراوە.
ب ح