مەودا میدیا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە دەردەكات و بەپێی بڕیارەكەش لە هەر ئۆتۆمبێلێكەوە زبڵ یان هەر پاشماوەیەكی خۆراك فڕی بدرێتە دەرەوە، شۆفێرەكەی بڕی 40,000 دینار سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئایار، دكتۆر هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێدا دەڵێت” بۆ لەمەودوا فڕێدانی زبڵ و خاشاك لە ناو ئۆتۆمبێلەوە نایاساییە و لەمڕۆوە رێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتە بەر”. .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” هەر ئۆتۆمبێلێك، چ شوفێرەكەی بێت یان سەرنشینەكانی، زبڵ و خاشاك فڕێ بدەنە سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان، بە بڕی 40,000 هەزار دینار سزا دەدرێن”.
باسی لەوەشكردووە” ئامانج لە دەركردنی ئەو بڕیارە پاكڕاگرتنی ژینگە و دروستكردنی كوردستانێكی پاك و خاوێنترە”.
ئ پ