مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد لەمڕۆوە زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک جێبەجێ دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند “لەمڕۆوە خێزانەکان لەسنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەتوانن منداڵی یەک ساڵ تاوەکو 12 ساڵ لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆماربکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە هەر منداڵێک لە خێزانەکەیدا کارتی نیشتمانی هەبێت، چونکە هەبوونی کارتی نیشتمانی مەرجی سەرەکییە لە زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک”.
ب ح