مەودا میدیا-
میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە وڵاتەكە چاودێری بینینی مانگ دەكات بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان كە پێدەچێت 26 یان 27ـی ئایار بێت.
چاودێریكردنی بینینی مانگ لە كاتكێدایە كە ئەگەر ئەمڕۆ مانگ ببینرێت، ئەوا سبەی یەكشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی زولحیجە و بەو پێیەش یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەكەوێتە رۆژی 26ـی ئایار كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی سێشەممەی داهاتوو، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا، ئەوا رۆژی 18ـی ئایار دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی زولحیجە و رۆژی 27ـی ئایاریش دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.
جیاواز لە دیاریكردنی جەژنی رەمەزان كە هەموو وڵاتانان چاودێری بینینی مانگ دەكەن و هەر وڵاتێك بۆ خۆی بڕیاری جەژن دەدات، پێویستە بۆ جەژنی قوربان هەموو وڵاتان چاوەڕێی سعودیە بكەن بۆ بڕیاردان لە جەژن، چونكە فەریزەی حەج ساڵانە دەكەوێتە جەژنی قوربان و سەرجەم وڵاتانی دنیاش لەو فەریزەیە بەشدار دەبن، بەوەش پێویستە رۆژی عەرەفە و جەژن لە هەموو جیهاندا وەك یەك بێت.
ئ پ