مه‌ودا میدیا-
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاند “جیهان لە بەردەم لەدایکبوونی سیستەمێکی نوێدایە و ئەو خۆڕاگرییەی نەتەوەی ئێران لە ماوەی 70 رۆژی رابردوودا نیشانیداوە، رەوتی گۆڕانکارییە جیهانییەکانی خێراتر کردووە”.
باسى له‌وه‌شكرد “وەک سەرۆک شی جینپینگ وتی، ئەو گۆڕانکارییەی لە سەدەیەکدا نەبینراوە، لە سەرانسەری جیهاندا خێراتر دەبێت، جەختیش دەکەمەوە کە خۆڕاگریی 70 رۆژەی نەتەوەی ئێران ئەم گۆڕانکارییەی خێراتر کردووە”.
وتیشى “داهاتوو بۆ وڵاتانی باشوری جیهان دەبێت”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى چینى كرد و له‌گه‌ڵ هاوتا چینیهكهى شى جین پینگ، سه‌رۆكى چین كۆبووه‌وه، به‌ڵام وڵاتانى بریكس كه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دروستكراون، هه‌وڵى نه‌هێشتنى هه‌یمه‌نه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌ده‌ن.
ع