مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون “ئه‌م هه‌فته‌یه و هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌یان هه‌زار بتڵى غازى ماڵان له رێگه‌ى بریكاره‌كانه‌وه ده‌خرێته بازاڕى سلێمانى و كێشه‌ى كه‌مى غازیش به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات”.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند “ئێستا میکانیزمی دابەشکردنی غاز وەک قۆناغی پێش جەنگەکە لێهاتووەتەوە، تەنیا ئەوەیە بە فۆڕمی خۆراک دابەشدەکرێت، کە ئەمەش لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانە، چونکە لە کاتی قەیرانەکە خەڵک هەبوو 50 بتڵ غازی وەرگرتووە و قەیرانەکەی قوڵتر دەکردەوە”.
وتیشى “پێش جەژنی قوربان بڕێکی زۆر غاز بەسەر هاوڵاتییان دابەشدەکرێت، هەر هاوڵاتییەکیش غاز دەستناکەوێت، پەیوەندیبکات تاوەکو لە نزیکترین شوێنی ماڵەکەی بۆی دابینبکرێت”.
فاروق ره‌حمان، بریكارى غاز به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “غازی ماڵان زۆربووه‌ته‌وه و رۆژانه غاز ده‌درێت به بریكاره‌كان و دابه‌شى سه‌ر هاوڵاتییان ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “خواست له‌سه‌ر غاز كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه غاز له بازاڕه‌كان زۆربێتهوه، نرخه‌كه‌شى هیچ گۆڕانكاریی به‌سه‌ر نه‌هاتووه و 8500 دیناره بۆ بتڵێك”.
ع