سەبەتەی خۆراکی سێیەم دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد پێش جەژنی قوربان بەشە خۆراکی سێیەمی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند “رێکارەکانی دابەشکردنی بەشە خۆراکی سێیەم دەستیپێکردووە و لەمڕۆوە خۆراک لە کۆگاکانەوە بۆ بریکارەکان دەگوازرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەبەتەی خۆراکی سێیەم لە ئارد و شەکر و برنج و ئاوی تەماتە و زەیت و پاقلەمەنییەکان پێکهاتووە و لە بەرانبەریدا بۆ هەر کەسێک بڕی هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەمڕۆوە لە کۆگاکانەوە خۆراک بۆ ئەو بریکارانە رەوانە دەکرێت کە پارەکەیان داوە و دوای ئەوەش راستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان