مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كشتوكاڵ و جووتیارێكى نمونه‌یی رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ بارانێكى زۆر باش باریووه، بۆیه دروێنه‌ى گه‌نم به‌راورد به ساڵى رابردوو دواده‌كه‌وێت.
خه‌سره‌و جاف، جووتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ له ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بارانى زۆر باش باریووه و دوو هێنده‌و سێ هێنده‌ى ساڵى پاربووه”.
باسى له‌وه‌شكرد “به‌هۆى زۆرى باران بارین، هێشتا گه‌نم نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى دروێنه و ته‌ڕبوونى ماوه و ره‌نگه له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو و زیاتریش گه‌نم ده‌ست به وشكبوون بكات و ئاماده‌بێت بۆ دروێنهكردن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پێویسته پێش وه‌رزى دروێنه، سایلۆكان بكرێنه‌وه به رووى جووتیاران و حكومه‌تى عیراقیش بڕى وه‌رگرتنى گه‌نم له هه‌رێم له 400 هه‌زاره‌وه به‌رزتربكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جووتیاران زیان نه‌كه‌ن”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق، نرخى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى عیراق له 800 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 700 هه‌زار دینار كه‌مكردووه‌ته‌وه و به‌وه‌ش زیان له جووتیاران ده‌دات.
ع