پژاك هێرشده‌كاته‌ سه‌ر ئێران

مه‌ودا میدیا-

ئاژانسی هەواڵی فارسی نزیک لە سوپای پاسدارانى ئێران بڵاویکردەوە، شه‌وى رابردوو، هێزێکی پژاک بە سێ ئۆتۆمبێل هێرشی کردووەتە سەر کانی (مێرگە نەخشینە)ی سەقز.

به‌پێى ئاژانسه‌كه‌، یەکەمجار هێزه‌كانى پژاك دەست و پێی دوو پاسەوانی کانەکەیان بەستوەتەوە، ئامێرە تەلەفۆنییەکانیان کوژاندووەتەوە و دواتر دەستیان بە سووتاندنی کەرەستەکانی نێو کانەکە کردووە.

بە گوێرەی (فارس نیووز)، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بە سووتاندنی بیلدۆزەرێک، شۆفڵێک و چوار کابینەی پلاستیکی دەکەن کە کەرەستە و پێداویستیی تەکنیکی و یەدەگ و موەلیدەی تێدا بووە و زیانیان بەرکەوتووە.

هه‌روه‌ها “ئامانجی گرووپەکە وەرگرتنی باج بووە لە رێگەی بارمتەگرتنی پاسەوانەکانەوە، هێزەکانی دژە شۆڕش بەئامانجی رێگریی لە گەشەسەندنی ئابووری و دەرفەتی کار لە ناوچە سنوورییەکان، ژێرخانە سەرەکییەکان دەکەنە ئامانج”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان