مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی عیراق دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى ده‌ستپێكرد، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ده‌ستیكرد به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌ران و رۆژانه مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌خرێته سه‌ر كارتى بانكی و تا 2ى مانگ كۆتایی به دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق دێت.
له هه‌رێمى كوردستانیش، فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕێن پێش جه‌ژن مووچه‌ى مانگى پێنج وه‌ربگرن، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێكى له‌و جۆره له ئارادانییه به‌و پێیه، ناردنى پاره له لایه‌ن به‌غداوه به‌ستراوه‌ته‌وه به ناردنى داهاتى نانه‌وتیی هه‌رێم بۆ به‌غدا، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم تا ئێستا داهاتى نانه‌وتیی نه‌ناردووه.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق له لیژنه‌ى دارایی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم داهاتى نانه‌وتیی بۆ به‌غدا چه‌ند زووتر ره‌وانه‌ى بكات، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق زووتر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا مووچه بنێرێت، ناردنى داهاتى نانه‌وتییه”.
ع