مهودا میدیا-
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگهیاند، حکومەت تەحەمولی هیچ تاک و گروپێک ناکات کە هەوڵی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی عیراق یان دراوسێکانی و وڵاتانی ناوچەکە بدات.
لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، ئەلزەیدی دووپات لە پابەندبوونی حکومەتی کرد بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی، بەگوێرەی بەیاننامەیەکی حکومەتی عیراق.
جەختی لە هەوڵە بەردەوامەکان کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی و توانای سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و هەماهەنگی لە نێوانیاندا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.
ئەلزەیدی رێنماییشی کرد کە هەموو رێوشوێنێکی پێویست لە دژی ئەو کەسانە بگیرێتەبەر، ئەگەر سەلمێنرا کە خاکی عیراق وەک هەڵدانی هێرش بۆ سەر سعودیە و ئیمارات بەکارهاتووە، هەروەها جەختی لە پابەندبوونی عیراق کردەوە بە هاوکاری لەگەڵ نەتەوە براکانی لەم بابەتەدا.
ئامادەبووان ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی سعودیە و ئیماراتیان دووپاتکردەوە. حکوومەت بەکارهێنانی خاک یان ئاسمانی عیراقی بۆ هێرشکردنە سەر دەوڵەتانی عەرەبی برا و وڵاتانی ناوچەیی دۆست رەتکردەوە و هەڵوێستی پتەوی خۆی لەو بارەیەوە دووپات کردەوە.
ع