مەودا میدیا-
سەرۆكی ئەمەریكا ئاشکرایکرد ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستناهێنێت و ئەوەی دەیانەوێت بەدەستیدەهێنین بەشێوەیەک لە شێوەكان ئامانجەکەمان بەدیدەهێنن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند “هێزی دەریایی ئێرانیان لەناوبردووەو گەرووی هورمزمان بەتەواوەتی کۆنترۆڵ کردووە، بۆیە دەیانەوێت بەبێ وەرگرتنی هیچ باجێک گەرووەکە کراوە بێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێگە نادەن ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراو بهێڵێتەوە، یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئەو وڵاتە بەدەستدەهێنین و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دواتر لەناوی دەبەن”.
ئەوەسی خستەڕوو “هێزی دەریایی ئەمریکا کارێکی نایاب دەکات بەهۆی گەمارۆی دەریاییەوە هیچ کەشتییەک ناچێتە ناو ئێران و دەرناچێت، خەمڵاندنەکان تاران رۆژانە 500 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات”.
ب ح