مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد بەهۆی لەنگەرگرتنی بەرزە پەستانێکی زۆر بەهێز لەسەر ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای ئەوروپا کە پێشبینی ناکرێت بەمنزیکانە بکشێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “درێژکێشان و بەردەوامبوونی هاتنە خوارەوەی نزمە پەستان و تەوژمە هەوایه ساردەکانی جەمسەری باکوور لە رێگای رۆژهەڵاتی ئەوروپا بۆ ناوچە جیاوازه کانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بەرئەنجامی ئەمە بەردەوامی کەشی سارد و فێنکی بۆ تەواوی مەوداکانی ئەم مانگەی لێدەکەوێتەوە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم بارودۆخە وادەکات پلەکانی گەرما بۆ ئەوکاتانەی ساڵ خوار ئاستی ئاسایی خۆیان بن ، هەروەها سبەینێ لە هەندێ ناوچە ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە تر هەیە بەزۆریش کاتەکانی نێوان دوانیوەڕۆ بۆ ئێوارە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هیچ شەپۆلێکی خۆڵبارین لە ماوەی داهاتوودا بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ئارادانییە ئەویش بەهۆی چالاکی بای شەماڵ رووەو ناوچە بیابانەکانی عیراق و سعودیە، لەلایەکی تریشەوە ناچالاکی بای باشووری رۆژئاوا”.
ب ح