مەودا میدیا-
بەهۆی بارانبارینەوە رۆژانە ئاوی بەنداوی دوکان هەشت سانتیمەتر زیاد دەکات، بەشێوەیەک لە ئێستادا تەنیا نزیکەی مەترێکی ماوە بۆ ئەوەی بە تەواوی بەنداوەکە سەرڕێژ ببێت.
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند “ئەگەر زیادبوونی ئاو بەمشێوازە بەردەوام بێت، لە 10 رۆژی داهاتوو بە تەواوەتی بەنداوەکە سەرڕێژ دەبێت کە لە ئێستادا تەنها نزیكەی یەک مەتری ماوە پڕ ببێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە چەند ساڵی رابردوودا بە هۆی کەمی دابارینەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بۆ دوو تاوەکو سێ ملیار مەتر سێجا دابەزی، لە کاتێکدا بەنداوەکە حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت”.
ب ح