مه‌ودا میدیا-
نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد، دواى له ماوه‌ى رابردوو به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراق دابه‌زی، دابه‌زینه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به بازاڕ و سه‌قامگیریی دۆخه‌كه هه‌یه”.
وتیشى “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 153 هه‌زارو 250 دینار بووه، له‌كاتێكدا دوو هه‌فته‌ى رابردوو نرخه‌كه‌ى بۆ خانه‌ى 1555 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به بانك و كۆمپانیاكان.
ع