مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ئاشکرایکرد بۆ ئەوەی بتوانن داهاتوویەکی پرشنگدار بۆ گەلەکەیان بەدیبهێنن و بەرهەمی خوێنی گەنجەکانیان پبارێزن پێویستیان بە یەکڕیزییە.
ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند “ساڵێکی زۆر قورسیان بەڕێکردووە و سەدان رۆڵەیان لە رۆژئاوای کوردستان شەهیدبوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو دەستکەوتانەی لە رۆژئاوای کوردستان بەدیهاتوون بەرهەمی خوێنی کوڕ و کچە شەهیدەکانیانە و لەئێستادا پێویستیان بە یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی نێوان کوردان هەیە”.
ب ح